راگەیەندراوێك لە شارەوانیی سلێمانییەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، “بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی راپەڕین بە هاوكاریی تیمەكانی بەشی زیادەڕۆیی شارەوانی و بەشی خزمەتگوزاریی، بەشی پۆلیسی شارەوانی، هەڵمەتێكیان بۆ رێكخستن و لابردنی زیادەڕۆیی بەپێی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2018 ئەنجامدا كە رێگریدەكات لە زیادەڕۆیی بۆسەر موڵكی گشتی و داگیركردنی شەقام و شۆستەكان.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەڵمەتەكەی ئەمڕۆ بریتیبوو لە لابردنی سەرجەم كەپر و مێزەكان كە بە نایاسایی دانرابوون و بە نایاسایی كڕین و فرۆشتنی پێوەدەكرا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیمەكانی بەشی خزمەتگوزاریی دەستیان كرد بە كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاكی ناوچەكە.

بابەتی پێشتر

لەبارەی داخستنی رێگایەکی سەرەکییەوە شۆفێران ئاگاداردەکرێنەوە

بابەتی دواتر

عەبدوڵا میروەیس سوێندی یاسایی دەخوات و شوێنی رێبوار تەها لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share