لەبارەی داخستنی رێگایەکی سەرەکییەوە شۆفێران ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، سبەینێ رێگای بەشێکی هەولێر – کۆیە دادەخرێت و لەجیاتی ئەوە رێگای هەنارە بەکاربهێنن.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، بەیانی رۆژی چوارشەممە کە دەکاتە 21ی ئابی 2024، کاتژمێر 7:00 رێگای هەولێر – کۆیە لە هەورازەنەفتە تاوەکو دەربەندی گۆمەسپان کاری نۆژەنکردنەوەی تێدا ئەنجامدەدرێت و رێگاکە دادەخرێت”.

دەشڵێت، ”داوا لە شوفێران دەکەین ئەوانەی مەبەستیانە لەو رێگایەوە بەرەو دەربەندی گۆمەسپان بڕۆن رێگای هەنارە وەک رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری تووشبووانی ئایدزی بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری تووشبووانی ئایدزی بڵاوکردەوە کە لەماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا تۆمارکراوە. وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان،…
Total
0
Share