عەبدوڵا میروەیس سوێندی یاسایی دەخوات و شوێنی رێبوار تەها لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەگرێتەوە

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە، سبەینێ لە دادگای كەركوك، عەبدوڵا میروەیس سوێندی یاسایی دەخوات و دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و شوێنی رێبوار تەها لە ئەنجومەنەكە دەگرێتەوە.

هاوكات محەمەد ئیبراهیم حافز سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بەپێی نووسراوێك داوای لە دادگای تێهەڵچوونەوەی كەركوك كردووە كە عەبدوڵڵا میروەیس لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك شوێنی رێبوار تەها بگرێتەوە.

پەپێی نووسراوەكە، داواكراوە كە دادگا كاروبارەكان خێراتربكات بۆ ئەوەی عەبدوڵڵا میروەیس سوێندی یاسایی بخوات و بەشداری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنەكە بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار تەها: كۆمپانیا بیانییەكان لە كەركوك دەستیان بە وەبەرهێنان كردووەتەوە

پارێزگاری کەرکوک، رایگەیاند، كۆمپانیا بیانییەكان لە كەركوك دەستیان بە وەبەرهێنان كردووەتەوە. رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك، رایگەیاند، ژمارەیەك لە…
Total
0
Share