چەند شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی سیستمی بەرزەپەستان لەسەر خۆرئاوای ئەوروپا و بەشێكی تری ئەوروپا باڵادەست دەبێت لەم مانگەدا، ئەگەری ئەوە هەیە لە 10ی ئەم مانگە بۆ سەرەوە بە تایبەت تا كۆتایی ئەم مانگە، چەند حاڵەت و شەپۆلی دابارینی تر ناوچەكانمان بگرێتەوە.

دەشڵێت، “ئەگەری زۆرە تا كۆتایی مانگ لە تەواوی ئەو ناوچانەی كە ماون و پەڵەی نەداوە، پەڵەیان لێبدات”.

لەبارەی كەشی هەفتەی داهاتووەوە شاڵاو هیدایەت ئاماژەی بەوەكرد، بەپێی ئاماژە سەرەتاییەكان لەناو هەفتەی داهاتوو بەتایبەت ناوەڕاستی هەفتەدا حاڵەتێكی تری ناسەقامگیری كەشوهەوا لە تاوەباران، هەورەبرووسكە و تەرزە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە كە سەرچاوەی سەرەكیی شەپۆلەكە دەریای ناوەڕاستە”.

باسی لەوەش كردووە، كە لەبەرئەوەی حاڵەتەكە تەواو جێگیر نییە و ناسەقامگیرییە، بۆی بڕ و كاریگەریی بۆ ناوچەكان دیار نییە و دەرنەكەوتووە تاوەكو ئێستا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. دوای دوو کاتژمێر کارکردن توانرا دەستی ژنێک لە تەوالێتی ماڵەکەیدا دەربهێنرێت

بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند، توانیویانە دوای دوو کاتژمێر کارکردن، دەستی ژنێک لە تەوالێتی ماڵەکەیدا دەربهێنن، دوای ئەوەی لەکاتی…
Total
0
Share