وەزیری گواستنەوەی عێراق فڕۆکەخانەی بەغدادی بەڕووی هاوڵاتییان و گەشتیاراندا کردەوە.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراقدا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە، رەزاق مەحبیس، وەزیری گواستنەوەی عێراق فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتیی بەغدادی بەڕووی جوڵەی تەواوی هاوڵاتییان و گەشتیاراندا کردەوە.
وەزیری گواستنەوە باسی لەوەش کردووە، کردنەوەی فڕۆکەخانەکە بەپێی رێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانیی سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە.