چالاكوانێكی عێراقی لەڕێی بۆمبی چێندراوەوە كرایە ئامانج

بۆمبی چێندراوی بۆ دانراوە

چالاكوانێكی عێراقی لەڕێی دانانی بۆمبی چێندراوە لە ئۆتۆمبێلەكەیدا كرایە ئامانج و بەهۆیەوە برینداربوو.

ئەمڕۆ یەكشەممە لەكاتی سەركەوتنی ئۆتۆمبێلەكەی لە شەقامی كۆڕنیش لە ناوەڕاستی شاری ناسڕیە بۆمبێك بە عیماد عگێلی، چالاكوان تەقییەوە و بەهۆیەوە برینداربوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا دەیان چالاكوانی سیاسی و خۆپیشاندانەكان كوژراون و تائێستا حكومەت لایەنی بەرپرسیاری ئاشكرانەكردووە.

بەپێی كۆمەڵەی هیوای یاسایی سەربەخۆ، لە ساڵی ڕابردوودا لانیكەم 44 ڕفاندن و 74 هەوڵی كوشتنی چالاكوان لە عێراق ڕوویداوە كە زۆرینەی لە بەغداد و باشووری وڵات بووە.

لە دوای خۆپیشاندانەكانی ئۆكتۆبەری ساڵی 2019ەوە لانیكەم 39 حاڵەتی كوشتن تۆماركراوە.

دوێنی-ش هاشم مەشهەدانی چالاكوان و یەكێك لە ئەندامانی هاوپەیمانی (عەزم) لە باكووری بەغداد كوژرا.

چالاكوانەكە پاش برینداربوونی
بابەتی پێشتر

پێرلۆ یانەی داهاتووی گاتوسۆ و سپالێتی دیاریدەکات

بابەتی دواتر

پەیامی لاپۆرتا بۆ گەورەکان: ڕێزتان دەگرم، بەڵام پارەمان نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share