70 دەرفەتی خوێندن لە هەنگاریا راگەیەندرا

وڵاتی هەنگاریا 70 دەرفەتی خوێندنی بۆ خوێندکارانی عێراق راگەیاند، ئەو خوێندکارانەی مەرجەکانیان تێدایە دەتوانن داواکاریی پێشکەش بکەن.

دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەنگاریا 70 کورسی خوێندنی بۆ عێراق دابینکردووە بێبەرامبەر، 10 کورسی بۆ بەکالۆریۆس، 20 کورسی بۆ ماستەر و 40 کورسی بۆ دکتۆرا لە بوارەکانی (پزیشکی گشتی، ددان، دەرمانسازیی، ئەندازیاریی، زانستی پزیشکی و زانست).

ئاشکراشیکرد، هەر کەسێک خوازیاری خوێندنە لەو وڵاتە و مەرجەکانی تێدایە، دەتوانێت رێکارەکان بگرێتەبەر و داواکاریی پێشکەش بکات.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر درۆنێک کەوتەخوارەوە

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share