وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: دروستکردنی کەپری گەشتیاری رێکدەخرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕێگەی گشتاندنێکەوە، مەرج و پێداویستییەکانی دروستکردنی کەپری گەشتیاری بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “هەر کەپرێکی نوێی دروستبکرێت دەبێت بە گوێرەی مەرجەکان بێت”.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەکردووە، مەرجەکانی بە گوێرەی یاسا و پلانسازی رێکخستووە و ئاڕاستەی دەستەی گەشتوگوزار کراوە.

باس لەوەشکراوە، دروستکردنی کەپری گەشتیاری بەمەبەستی پەرەپێدان و رێکخستنەوەی ناوچە گەشتیارییەکانی کەناری رووبار و سەرچاوە ئاوییەکانە، کە لەم دوایانەدا خواستی دروستکردنی کەپر لەو شوێنانە لە زیادبووندایە.

بە گوێرەی نوسراوی وەزارەتەکە، جەخت لەوەکراوەتەوە کەرەستەی ناوخۆیی و دۆستی ژینگە بەکاربهێندرێت و پێویستە مەرجەکانی سەلامەتی لە هەموو روویەکەوە لەبەرچاوبگیرێت و رێز لە توخمە مێژوویی و کەلتوورییەکانی ناوچەکان بگیرێت و شێوازی کەپرەکان لەگەڵ شێوازی ناوچەکاندا یەکبگرێتەوە و دیمەنە سرووشتییەکە تێکنەدەن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی مەرج و رێنماییەکانی دروستکردنی کەپر هەر کەسێک خوازیاربێت دەتوانێت کلیک لەم بەستەرەبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکێتی: بەیاننامەکەی پارتی دەرچونی پێشوەختە لە یەکڕیزی کورد لە بەغداد

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی بەیاننامەیەکی فراکسیۆنی پارتییەوە ڕایگەیاند، “، ئەم کارەی فراکسیۆنی پارتی دەرچونی پێشوەختیانە لەناو ئیجماعی…
Total
0
Share