وتەبێژی گۆڕان: پێویستە پەرلەمان کارابکرێتەوە

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “پێویستە پەرلەمانی کوردستان کارابکرێتەوە”.

دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی پیرمامدا وتمان دەبێت پەرلەمانی کوردستان کارابکرێتەوە و سەرۆکایەتییەکەی هەڵبژێردرێت.

دەشڵێت، هەروەها داوامانکرد بە خێرایی حکومەتی نوێی هەرێم پێکبهێندرێت و سەرۆکایەتیی هەرێم و پەرلەمان بەرپرسیاربن لە دانوستانێکی جددی لەگەڵ حکومەتی عێراق.

وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا وتمان، داهاتی نەوتی و نانەوتیی هەرێم ناڕوونە، خەڵک ژیان و مووچەی دەوێت، نابێت کێشە سیاسییەکان تێکەڵ بە سفرەی هاوڵاتییان بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵبارین بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی کۆمەڵێک رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵباریندا بڵاودەکاتەوە، داوا لە هاوڵاتییان دەکات پابەندبن تاوەکو…
Total
0
Share