وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: دروستکردنی کەپری گەشتیاری رێکدەخرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕێگەی گشتاندنێکەوە، مەرج و پێداویستییەکانی دروستکردنی کەپری گەشتیاری بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “هەر کەپرێکی نوێی دروستبکرێت دەبێت بە گوێرەی مەرجەکان بێت”.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەکردووە، مەرجەکانی بە گوێرەی یاسا و پلانسازی رێکخستووە و ئاڕاستەی دەستەی گەشتوگوزار کراوە.

باس لەوەشکراوە، دروستکردنی کەپری گەشتیاری بەمەبەستی پەرەپێدان و رێکخستنەوەی ناوچە گەشتیارییەکانی کەناری رووبار و سەرچاوە ئاوییەکانە، کە لەم دوایانەدا خواستی دروستکردنی کەپر لەو شوێنانە لە زیادبووندایە.

بە گوێرەی نوسراوی وەزارەتەکە، جەخت لەوەکراوەتەوە کەرەستەی ناوخۆیی و دۆستی ژینگە بەکاربهێندرێت و پێویستە مەرجەکانی سەلامەتی لە هەموو روویەکەوە لەبەرچاوبگیرێت و رێز لە توخمە مێژوویی و کەلتوورییەکانی ناوچەکان بگیرێت و شێوازی کەپرەکان لەگەڵ شێوازی ناوچەکاندا یەکبگرێتەوە و دیمەنە سرووشتییەکە تێکنەدەن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی مەرج و رێنماییەکانی دروستکردنی کەپر هەر کەسێک خوازیاربێت دەتوانێت کلیک لەم بەستەرەبکات.

بابەتی پێشتر

سۆران عومەر: حکومەت و وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادەنین کێشەی مووچە چارەسەربکەن

بابەتی دواتر

لەبارەی دامەزراندن لە کەرکوک روونکردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونکردنەوەیەک لە زانکۆی سلێمانییەوە

زانکۆی سلێمانی لەسەر خۆپیشاندانی خوێندکاران و داواکارییەکانیان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیچ خوێندکارێک سزانەدراوە لەبەرامبەر داواکردنی مافە ڕەواکانی.…
Total
0
Share