لە شەش پارێزگای عێراق پلەی گەرما دەگاتە نیوەی پلەی کوڵان

دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە عێراق بەردەوام دەبێت و لە شەش پارێزگا دەگاتە نیوەی پلەی کوڵان.

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی عێراق سبەینێ هەینی شەپۆلێکی گەرما روو لە عێراق دەکات و بەهۆیەوە پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

هەر بەپێی پێشبینییەکان لە هەریەکە لە پارێزگاکانی زیقار، میسان، دیوانیە، نەجەف، موسەننا و نەجەف پلەی گەرما دەگاتە 50 پلەی سەدی.

هاوکات لە پارێزگاکانی واست، بابل، کەربەلا و بەغداد 49 پلەی سەدیی تۆماردەکات، نزمترین پلەی گەرمیش لە پارێزگاکانی هەرێم دەبن بە تایبەت پارێزگای دهۆک کە بەرزترین پلەی گەرمی 41 پلە تۆماردەکات.

بابەتی پێشتر

لەبارەی نوێترین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە سەرۆکی ئەمریکا و جێگرەکەی ئاگادارکرانەوە

بابەتی دواتر

جۆ بایدن بەدوای کاردا دەگەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share