‘تاكتیكێكی ئەمنیی نوێ بۆ دەستگیركردنی سەرانی داعش’ ئەنجامدەدرێت

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان ڕایدەگەیەنێت، “تاكتیكێكی ئەمنیی نوێ” بۆ ڕێگری لە هەڵهاتنی چەكدار و سەرانی داعش لەمیانەی پڕۆسە ئەمنییەكاندا دەگیرێتەبەر.

لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تشرینی یەكەم لە لێدوانێكی فەرمیدا ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەكان پڕۆسەی ئەمنیی “هاوكات” ئەنجامدەدەن كە لە یەك كاتدا بۆ دوو شوێنی جیاواز دەستپێدەكات.

ئەم تاكتیكە دوێنێ لەلایەن دەزگای دژەتیرۆرەوە ئەنجامدراوە و بووە هۆی دەستگیركردنی دوو چەكداری داعش لە هەردوو پارێزگای كەركوك و سەڵاحەدین.

هه‌ر له‌و چوارچێوەیەدا ئاژانسی هەواڵگری پاش بەدواداچوونی زیاتر لە یەك مانگ توانی “دادوەری خوێن”ی داعش لە ویلایەتی نەینەوا كە بە “ئەبوبەكر” ناودەبرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای كەركوك دەستگیربكات.

دەستگیركراوەكە لەڕێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان لەگەڵیدا دانیناوە بە پەیوەندی بە گروپەكە و بەشداری لە چەندین “كردەی تیرۆریستی” لە ڕفاندن و كوشتنی هاوڵاتییان ئەوكاتەی داعش كۆنتڕۆڵی ناوچەكەی كردووە.

لای خۆیەوە پۆلیسی كەركوك لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، دەستگیركراوەكە بەرپرس بووە لە دەركردنی فەرمانی لەسێدارەدانی بەرهەڵستكارانی گروپەكانیان.

 

بابەتی پێشتر

مەكسیك لێكۆڵینەوە لە كەیسی ژنانی وڵاتەكەی دەكات لە ئەمریكا

بابەتی دواتر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستیان پێكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share