لەبارەی نوێترین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە سەرۆکی ئەمریکا و جێگرەکەی ئاگادارکرانەوە

تیمی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە بارەی نوێترین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە جۆ بایدن، سەرۆک ئەمریکا و کاملا هێرس، جێگری سەرۆکیان ئاگادارکردەوە.

لە بەیاننامەیەکدا کە سەرۆکایەتیی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو، ”سەرۆک و جێگری سەرۆک لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکان لە کۆشکی شپی کورتەیەکیان سەبارەت بە بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە تایبەتە بوو بە هەوڵە سەربازییەکانی وڵاتەکەیان، دیبلۆماسییە بەردەوامەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەیشتن بە رێککەوتن لەو ناوچەیەدا بەدەست گەیشتووە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ”پێشکەشکردنی ئەو راپۆرتەی تیمی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە ترسی گەورە لە پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئارادایە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سعودیە: 25 حاجی بەهۆی گەرماوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون

وەزارەتی تەندروستیی سعودیە رایدەگەیەنێت، بەهۆی گەرمای بەتینەوە، 25 حاجی دۆخی تەندروستییان تێکچووە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. وەزارەتەکە لە…
Total
0
Share