دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکانی لەگەڵ ڕاغب عەلامە باڵیۆزی عێراق لە ئوردن دوورخرایەوە

باڵیۆزی عێراق لە ئوردن ڕایگەیاند، کارەکانی لەو وڵاتە کۆتاییان هاتووە و دەگەڕێتەوە بارەگای سەرەکیی وەزارەتی دەرەوە لە بەغداد.

حەیدەر عەزاری باڵیۆزی عێراق لە  ئوردن بڵاویکردووەتەوە، “ئەرکەکانمان لە شانشینی ئوردن کۆتاییهات، دەگەڕێمەوە بارەگای سەرەکیی وەزارەتی دەرەوە لە بەغداد”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “جێگەی شانازیمە کە ماوەی شەش ساڵ وەک باڵیۆز کارمکردووە، سێ ساڵ لە ڕوسیا و سێ ساڵ لە ئوردن، جگە لە نوێنەری عێراق لەکۆماری ڕوسیای سپی و فەلەستین، ئێستا کاتی گەڕانەوەیە بۆ بنکەی سەرەکیی وەزارەت لە بەغداد”.

لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا داوایکردووە، سەرکەوتووبێت لە ڕاپەڕاندنی کارەکانی بۆ خزمەتی عێراق و پەنابەرانی لە وڵاتانی دیکە.

لەماوەی ڕابردوودا وێنەیەکی حەیدەر عەزاری و هاوسەرەکەی لە ئاهەنگێکدا لەگەڵ ڕاغب عەلامە، گۆرانیبێژی ناسراوی لوبنانی بڵاوبووەوە و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، لەو چێوەیەشدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای ڕوونکردنەوە و گرتنەبەری ڕێکاری توندی کرد لەوبارەیەوە.

بابەتی پێشتر

ئیلۆن مەسک دەیەوێت ئێران ڕابگرێت لە کۆنترۆڵکردنی ئینتەرنێتدا

بابەتی دواتر

ئەمینداری نەتەوە یەکگرتووەکان: جیهان لە مەترسییەکی گەورەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share