سەعدی ئەحمەد پیرە: هەموو ئەو دەنگە نەشازانەی لە بارەی كەركوكەوە قسەدەكەن كەركوكی نین و گرنگە كەركوكیەكان بەیەكەوە كاربكەن

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەموو ئەو دەنگە نەشازانەی لە بارەی كەركوكەوە قسەدەكەن كەركوكی نین، بۆیە گرنگە كەركوكییەكان بەیەكەوە كاربكەن و ئەو بڕیارە بدەن كە لە بەرژەوەندیی خەڵكی كەركوكدایە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان یەكێتی مافی خۆی بوو پۆستی پارێزگاری كەركوك وەربگرێت و كەركوكییەكان خۆشەویستییان بۆ یەكێتی رێگایان نەدا بەبێ یەكێتی حكومەتی خۆجێی پێكبهێندرێت.
وتیشی، “پارتی هەموو توانا ناوخۆیی و دەرەكییەكانی بەكارهێنا كە بەبێ یەكێتی حكومەتی خۆجێی كەركوك پێكبهێندرێت سەركەوتوو نەبوو و ئەگەر كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە بارەگای پارتیش بكرایە هەر بەشداریی نەدەكرد”.

وتەبێژی یەكێتی دەشڵێت، “كار بۆ ئەوە دەكەین لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان سەركەوتن تۆماربكەین و زۆرینەی دەنگەكان بەدەستبهێنین”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: كەسێك جەستەی لە64 %ی سووتابوو، ئەمڕۆ بە تەندروستییەكی باشەوە نەخۆشخانەی جێهێشت

بابەتی دواتر

كاتی ناردنی مووچەی مانگی تەمموز ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كارەبای ژمارەیەك باخ بڕدرا

بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی بەرگرتن لە بەفیڕۆدانی وزەی كارەبا لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتییان كارەبای ژمارەیەك…
Total
0
Share