دوو ماددەی خۆراکی بۆ بەشەخۆراک زیاددەکرێت

بەڕێوەبەری بەشەخۆراکی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە مانگەکانی داهاتوودا بڕیارە دوو ماددەی خۆراکی بۆ بەشەخۆراک زیادبکرێت.

مەریوان هادی، بەڕێوەبەری بەشەخۆراکی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوو ماددەکە بریتین لە ماش و نۆک و لەگەڵ دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی 10 دابەش دەکرێت.

باسی لەوەشکردووە، لە دوای ئەوەی لەماوەی پێنج مانگی رابردوودا، هەردوو ماددەی لەتکە نۆک و نیسک بڕدڕابوو، ئەوانیش دەگەڕێنەوە دابەشدەکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، کوالێتی خۆراکە ماددەکان لە باشترین ئاسدایە و بە هەردوو کوالیتی کۆنتڕۆڵی وەزارەتی بازرگانیی عێراق و هەرێمی کوردستاندا تێپەڕدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: هەڵبژاردن بکرێتەوە کورسییەکانی یەکێتی زیاددەکەن و کورسیی پارتی کەمدەکات

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر هەڵبژاردن بکرێتەوە، ژمارەی کورسییەکانی یەکێتی زیاددەکەن و…
Total
0
Share