كاتی ناردنی مووچەی مانگی تەمموز ئاشكراكرا

میدیاكانی عێراق، كاتی ناردنی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكەن و ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە سبەی وەزارەتی دارایی عێراق پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە رەوانەی هەرێم دەکات

ئەو سەرچاوەیە کە قسەی بۆ میدیاکانی عێراق کردووە راگەیاندووە، ئەو بڕە پارەیەی رەوانەدەكرێت تایبەت بە مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێریی كۆمەڵایەتیی و هێزە ئەمنییەكان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بە گەیشتنی پارەكە بۆ هەرێمی كوردستان راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكرێت.

دوێنێ د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاند، تا كۆتایی ئەم هەفتەیە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی تەمموز رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی مووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانەوە پێشنیارێك ئاراستەی حكومەت دەكرێت

ژمارەیەك پەرلەمانتار پێشنیازە بڕیاری‌ (پابەندكردنی‌ حكومەت بە ئەرك و پابەندییە داراییەكان)یان پێشكەشی دەستەی‌ سەرۆكایەتیی‌ پەرلەمان كرد. عومەر گوڵپی،…
Total
0
Share