زانکۆیەکی هەرێم لەبارەی دامەزراندنەوە ئاگاداری دەرچووانی خوێندنی باڵا دەکاتەوە

زانکۆی چەرموو لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری دەرچووانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا)ی زانکۆی چەرموو دەکاتەوە بۆ سەردانکردنی بەڕێوەبەرێتیی خوێندنی باڵا لە سەرۆکایەتیی زانکۆ.

لە راگەیەندراوەکەی زانکۆی چەرموودا ئەوەش هاتووە، ئاگادارییەکە ئەو دەرچووانەی خوێندنی باڵا دەگرێتەوە کە پێش 14ی6ی2023 فەرمانی زانکویی پێدانی بڕوانامەیان بۆ دەرچووە و دانیشتووی ناوچەکانی دەرەوەی سنووری ئیدارەی هەرێمی کوردستانن و تاکو ئێستا دانەمەزراون.

داواشیان لێدەکات، رۆژی یەکشەممە 1ی9ی2024 سەردانی بەڕێوەبەرێتیی خوێندنی باڵا لە سەرۆکایەتیی زانکۆ بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی تیمێك بۆ پەیڕەوكردنی سیستمی یەكپەنجەرە پێكدەهێنێت

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، چۆنییەتی جێبەجێكردنی سیستمی یەكپەنجەرە تاوتوێدەكات و تیمێكی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە پێكهێندراوە. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی…
Total
0
Share