ئاگادارییەک لە ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانییەوە

ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگاداری دەنگدەران دەکاتەوە بچن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەترییەکەیان.

ئۆفیسەکە لە راگەیەندراوێکی ئەمڕۆ سێشەمەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، هەموو ئەو دەنگدەرانەی لەماوەی نێوان 22ی 3ی 2022 بۆ 2ی6ی2024 مامەڵەی بایۆمەترییان ئەنجامداوە دەتوانن بچن کارتەکانیان وەربگرنەوە.

باسی لەوەشکردووە، پێویستە دەنگدەران سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردن بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان و ناوەندەکان رۆژانە لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی بۆ 3:00ی دواینیوەڕۆ کراوەن.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی روونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

هاوڵاتییانی سنووری راپەڕین لەم حاڵەتانەدا دەتوانن سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی بکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share