هاوڵاتییانی سنووری راپەڕین لەم حاڵەتانەدا دەتوانن سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی بکەن

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویکردەوە، هاوڵاتییانی سنووری راپەڕین و پشدەر و قەڵادزێ بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان تەنها لە چەند حاڵەتێکدا دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو هاوڵاتییانەی سنووری راپەڕین و پشدەر و قەڵادزێ کە باری تەندروستیان ناجێگیرە و لە نەخۆشخانە داخڵکراون، یان ئەو نەخۆشانەی نوسراوی رەسمی بە زمانی عەرەبی دەهێنن لە بەشی کارگێری نەخۆشخانەکان و جۆری نەخۆشییەکەیان مەترسیدارە و پێویستیان بە چارەسەرە لە دەرەوەی ووڵات، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن.

ئاشکراشیکرد، برینداری راژەی سەربازی، هاوڵاتییانی نیشتەجێبووی دەرەوەی عێراق و کوردستان کە هەڵگری پاسپۆرتی بیانین، خاوەن پێداویستی تایبەت کە وێنەیان بگیرێت و سکان بکرێت بڕیارەکە دەیانگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کونسوڵی پۆڵەندا بە تەنزەوە بۆ پارێزگاری هەولێر: دیوارێکی نەخشێنراو و رووناککراوە بەڵام وەک شوێنێکی نهێنی وێنەگرتنی قەدەغەکراوە

کونسوڵخانەی پۆڵەندا لە هولێر وێنەی دیواری پارێزگای هەولێری داناوە و نووسیەتی ئەم دیوارە نەخشێنراو و رەنگکراوە رووناکی بۆ…
Total
0
Share