داعش لە ناوچە دابڕێنراوەکان و تورکیا لە هەرێم ستوونەکانی کارەبا دەکەنە ئامانج

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا داعش چەندینجار تاوەرەکانی کارەبای لە ناوچە دابڕێندراوەکان و هەرێم کردووەتە ئامانج، لەگەڵ ئەوەش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ستوونی کارەبای چەند گوندێکیان لە بناری قەدیل بۆردومان کرد.

وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاشکرایکرد، “دوێنێ 2ی تەموز، کارەبای گوندەکانی زارگەلی، بۆکریسکان و لێوژە لە سنووری ناحیەی وەرتێ بەھۆی بۆمبارانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە پچڕاوە.

ئاشکراشیکردووە، ” فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی ڕابردوو بناری قەندیلیان بۆمباران کرد و بەھۆیەوە زیانێکی زۆر بە تۆڕی کارەبای ناوچەکە گەیشتووە”.

محەمەد حەسەن، هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل، بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، ” بۆردومانەکان زیانێکی زۆر بەڕێگای گشتی و کارەبای نیشتیمانی داوە بەهۆی بۆردومانەکە ڕێگای سەرەکی بناری قەندیل گیراو هێڵی کارەبای نیشتیمانی هەرسێ گوندی زارگەڵی و بۆکریسکان و لێوژە پچڕاوە ، دوای بۆردومانەکە توانرا لەلایەن شارەوانیمان ڕێگاکە بکرێتەوە و هاتوو چۆ ئاسایی بکرێتەوە”.

کردنە ئامانجی تاوەرەکانی کارەبا لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە سنووری هەرێمیشی گرتەوە و دوێنێ دوو تاوەری کارەبا لە قەزای مەخمور تەقێندرانەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای هەولێر لەسەر ڕووداوەکەی مەخمور ڕایگەیاندووە، “لەلایەن دەستێکی تێکدەرەوە دوو تاوەری کارەبا تەقێندراونەتەوە، بەڵام لەلایەن تیمەکانەوە چاککراونەتەوە”.

تێکدانی تۆڕی کارەبای گوندە سنورییەکان لەلایەن تورکیاوە جاری یەکەم نییە و مانگی نیسانی ئەمساڵ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە کانی ماسێ هێڵی 33  کەی ڤی کارەبایان کردە ئامانج و لەکاتی چاککردنەوەی هێڵەکەدا سێ کارمەندی کارەبا بەر تەقینەوە کەوتن.

لە ناوچە دابڕێنراوەكان و چەند شوێنێكی دیكەی عێراقیش، ماوەیەكە داعش دەستیكردووە بە تەقاندنەوەی تاوەرەكانی كارەبا و بەو هۆیەوە گرفتی بۆ تۆڕی كارەبای پارێزگاكانی عێراق دروستكردووە.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی گەشتیاریی نێوان هەرێم و ئێران ئاسایی دەبێتەوە

بابەتی دواتر

وەزیری پەروەردە: پێشنیاز دەکەین ساڵی نوێی خوێندن پێش وادەی خۆی دەستپێبكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رەگەزنامەی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە.. کارتەکانتان دەگەڕێتەوە بۆ بەغداد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی سلێمانی، هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە بچن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، ئاشکرایکردووە، هەر هاوڵاتییەک کارتەکەی وەرنەگرێتەوە دەگەڕێنرێتەوە بۆ بەغداد.…
Total
0
Share