ئاسۆ مامەند پەیامێك بڵاودەكاتەوە

سەرپەرشتیاری كەركوك – سەڵاحەدینی یەكێتی بانگەوازێك ئاڕاستەی كوردانی شاری كەركوك كرد

ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری كەركوك – سەڵاحەدینی یەكێتی پەیامێكی بڵاوكردەوە و داوای لە كوردانی شاری كەركوك كرد هیچ جۆرە ئاهەنگێك نەگێڕن كە ببێتە هۆی داخستنی شەقامەكان و هاوكات داواشدەكات هاوڵاتییان بەشێوەی مەدەنییانە و دوور لە هاتنە سەر شەقام و كەژاوەی ئۆتۆمبێل خۆشحاڵی خۆیان دەربڕن.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، شەوی رابردوو لە بەغداد، رێبوار تەها بە پارێزگاری كەركوك هەڵبژێردرا و ئەوەش لەلایەن هاوڵاتییانی شاری كەركوكەوە بە گەرمی پێشوازی لێكرا.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكان پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

لەبارەی مووچەوە كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share