لەبارەی مووچەوە كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامدەدرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیرانی دارایی و نەوت و پلاندانان و پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق بانگهێشتی لیژنەی دارایی دەكرێن و پرسی مووچە و ھەناردەكردنەوەی نەوتی ھەرێم تاوتوێدەكرێن.
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێكیدا راگەیاند، وەزیرانی دارایی و نەوت و پلاندانان و پارێزگاری بانكی ناوەندی بانگهێشتی لیژنەكەیان كراون و رۆژی سێشەممە كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدرێت.
وتیشی، “لە كۆبوونەوەكەدا پرسی مووچە و بابەتی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان و گرفتی نەختینە و دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی ھەرێم تاوتوێدەكرێن.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچەی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ئه‌و شوێنانەی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ تاوه‌كو ئێستا مووچه‌ی…
Total
0
Share