وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ئاگاداردەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لینکێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەتوانن شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوە بەراییەکانیان لە رێگای ئەو لینکەوە بزانن”.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئاماژەی بەوە کرد، “ئاگاداری  سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە دەکەینەوە، ئێستا بەپێی پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوە بەراییەکانیان بزانن”.

ئەو وەزارەتە داوا لە خوێندکاران دەکات، “رۆژێک پێش ئەنجامدانی یەکەم تاقیکردنەوە کە بڕیارە 3ی ئازاری 2024 کاتژمێر 1:00ی دوای نێوەڕۆ ئەنجامبدرێت، پێویستە سەردانی هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان”.

دەشڵێت، “لە کاتی بوونی هەڵە لە زانیاری زمانی خوێندن و ئاینی خوێندکار، پێویستە بە زووترین کات سەردانی پەروەردەی خۆی بکات بۆ راستکردنەوەی زانیاریەکان”.

بۆ زانینی شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوە بەراییەکانیان سەردانی ئەم لینکە بکە:

http://tinyurl.com/Baray2024

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ باران دەبارێت

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر پرسێک کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share