لە دوێنێوە زۆرترین رێژەی باران لە کەلار و خانەقین باریوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رێژەی بارانبارینی دوێنێ چوارشەممەی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە کەلار و خانەقین زۆرترین بارانیان لێ باریوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە کاتژمێر 9:00ی بەیانیی دوێنێ تاوەکو 9:00ی شەوی رابردوو زۆرترین باران لە خانەقین باریوە بە بڕی 18 ملیمەتر و لە کەلاریش بەبڕی 13.4 ملیمەتر.

هەروەها کەمترین رێژەی بارانبارین لە شارۆچکەی دوکان تۆمارکراوە کە 0.2 ملیمەتر باریوە.

لە ناو ساری هەولێر 0.5 ملیمەتر، لە سلێمانی 9.4 ملیمەتر و لەناو شاری دهۆکیشدا هیچ بڕە بارانێک نەباریوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی کارگێڕانی تەندروستیی کوردستان پشتیوانیی بۆ بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی راگەیاند

کۆمەڵەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، پشتگیریی بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین بۆ رەتکردنەوەی هەژماری من…
Total
0
Share