وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، 300 خێزانی شنگال کە بەم دواییە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان هەریەکەیان چوار ملیۆن دیناریان پێ دراوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، ”ئەو هاوکارییە داراییەی لەلایەن وەزارەتەوە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان تەرخانکرابوو، بەسەر 300 خێزانی شنگالدا دابەشکرا کە بەم دواییە لە کەمپەکانەوە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان، هاوکات هەر خێزانێک بڕی چوار ملیۆن دیناری پێ دراوە”.
جەختیلەوەش کردەوە، ”لەسەر راسپاردەکانی ئەنجومەنی وەزیران بەردەوام دەبین لە دابەشکردنی ئەو هاوکارییە داراییەی بۆ ئاوارەکان تەرخانکراوە بەسەر سەرجەم ئەو خێزانانەی کە بەم دواییە گەڕاونەتەوە شنگال”.