ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ هەردوو شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە.

بەپێی زانیارییەکان، شاندەکەی یەکێتیی لەلایەن بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆکایەتیی دەکرێت و شاندەکەی پارتیش لەلایەن مەسرور بارزانییەوە سەرۆکایەتیی دەکرێت.
هەربەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە قوباد تاڵەبانی و نێچێرڤان بارزانی ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن.

لەدوای ئەنجامدانی کۆنگرەی پێنجەم ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا و بڕیاریشە لە ئایندەدا لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی دیکەشدا کۆببنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share