هەڵبژاردەی ئەمریکا لە مۆندیالی تۆپی دەست کشایەوە

هەڵبژاردەکانی ئەمریکا و چیک لە مۆندیالی تۆپی دەست کشانەوە

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی دەست (IHF) بە فەرمی کشانەوەی هەڵبژاردەی ئەمریکای لە مۆندیالی تۆپی دەست ئاشکراکرد.

بڕیارە لە 13ی کانونی دووەم تاوەکو 31ی هەمان مانگ لە وڵاتی میسڕ پاڵەوانیەتی جیهانی تۆپی دەست “مۆندیال” ئەنجامبدرێت، تاوەکو ئێستاش دوو هەڵبژاردەی جیهانیی بەهۆی توشبوونی یاریزانانیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کشانەوەیان ڕاگەیاندووە.

یەکەمیان هەڵبژاردەی چیک و دووەمیان هەڵبژاردەی ئەمریکا بوو، دوای ئاشکرابوونی 18 حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە ڕیزەکانیان.

بەپێی لیست و ڕیزبەندی هەڵبژاردە جیهانییەکان، لە پێگەی هەڵبژاردەی چیک بانگهێشتی هەڵبژاردەی مەقدۆنیای باکوور کراوە، هەروەها لە جێگەی هەڵبژاردەی ئەمریکا بانگهێشتی هەڵبژاردەی سویسرا کراوە.

فیدراسیۆنی تۆپی دەست وەک ئامادەکارییەک بۆ کشانەوەی هەر هەڵبژاردەیەک، پێشوەخت پشتی بە ڕیزبەندی هەڵبژاردەکانی ئەوروپا بەست و پێنج هەڵبژاردەی یەدەگیان دەستنیشانکرد، کە پێکهاتوون لە: هۆڵەندا، سویسرا، مۆنتینیگرۆ، ئۆکرانیا، سڕبیا.

بابەتی پێشتر

سبەی خشتەی موچە بڵاودەكرێتەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی "ڕێوی گواستنەوەکانەوە" هالاند لە بەرشلۆنە نزیکدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share