ڕیاڵ مەدرید گرێبەستی “گەوهەرەکە”ی یەکلاییکردەوە

ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان، فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئاشکرایکردووە، کە ڕیاڵ مەدرید نزیکە لەوەی گرێبەستی فەرمی لەگەڵ ئێندریک فیلیپیی تەمەن 16 ساڵ واژۆبکات.

ڕۆمانۆ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، ڕیاڵ مەدرید لە گرێبەستی ئێندریک نزیکبووەتەوە و دانوستاندنی نێوان نوێنەرانی ڕیاڵ و لێپرسراوی کارەکانی ئەو یاریزانە گەیشتووە بە قۆناغەکانی کۆتایی، تەنانەت مەرجە تایبەتییەکانیش یەکلاییکراونەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، گفتوگۆکان زۆر پێشکەوتوون لەگەڵ پاڵمێراس سەبارەت بە واژۆکردنی گرێبەستەکە بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام بە باجەوە بڕەکە بۆ 72 ملیۆن یۆرۆ بەرزدەبێتەوە.

پاریس سان جێرمان بە ناچارییەوە لە دانوستاندنەکان کشاوەتەوە، دوای ئەوەی زانیویانە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید هیچ دەرفەتێکیان نەماوە.

بابەتی پێشتر

ئاراس محەمەد ئاغا: ئەگەر پارتی بیەوێت درۆیەك بكات ئەوا هێمن هەورامی رادەسپێرێت

بابەتی دواتر

فیدراسیۆنی ئیسپانیا گڵۆپی سەوزی بۆ ئێنریکی داگیرساند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share