(ڤیدیۆ) ئۆساسۆنا لە یاریگای خۆیدا لە بلباوی بردەوە

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا “کۆپا دێل رێ”، یانه‌ی ئوساسۆنا له‌ یاریگای خۆیدا بردنەوەی به‌رامبه‌ر ئەتلەتیک بلباو تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی ئوساسۆنا‌ له‌ یاریگای “ئیل سادار” ڕووبەرووی یانه‌ی ئەتلەتیک بلباو بووەوە، یارییەکە‌‌ بە ئەنجامی گۆڵێكی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکەی ئوساسۆنا لە خولەکی 47 لەلایەن عەبدولسەمەد زەلزولی-یەوە تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامە تۆمارکراوەکە، ئوساسۆنا توانی یاریی چوونی قۆناغی نیوەی کۆتایی لە بەرژەوەندیی خۆی یەکلاییبکاتەوە، لە یاریی گەڕانەوەدا هەر ئەنجامێکی یەکسانبوون یاخود بردنەوە دەیانگەیەنێت بە یاریی کۆتایی.

لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، سەرکەوتووی نێوان ئوساسۆنا و بلباو بەرامبەر براوەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە یاریدەکات، کە بڕیارە سبەیشەو یاریی چوون لە نێوانیاندا ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ لە سەرکەوتنەکانی بەردەوامە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) یونایتد گەیشتە چارەکی کۆتایی (FA CUP) و تۆتنهام دەرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share