بەهۆی “ڕێوی گواستنەوەکانەوە” هالاند لە بەرشلۆنە نزیکدەبێتەوە

هالاند مەرجی ئەوەیە ڕایۆلا لە گواستنەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید سوودمەند بێت

لێپرسراوی کاروباری یاریزانان، مینۆ ڕایۆلا هەوڵدەدات ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری نەرویجی لە یانەی بوروسیا دۆرتمۆندەوە ڕووەو یانەی بەرشلۆنە پەلکێشبکات.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە ڕادیۆ کەتەلۆنیاوە ئاشکرایکردووە، تاوەکو ئێستا مینۆ ڕایۆلا پەیوەندی کارگێڕی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە لە ئاستێکدا نەبووە شایەنی ئاماژەبۆکردن بێت، بۆیە لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 بەهەر شێوەیەک بێت هالاند لە دۆرتمۆندەوە بەرەو یانەیەکی دیکە دەگوێزێتەوە و ئەو یانەیەش کە دەستنیشانیکردووە بەرشلۆنەیە.

هالاند لەسەرەتا 34 یاری بۆ بوروسیا دۆرتمۆند 35 گۆڵی تۆمارکردووە و بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان، سات لە دوای سات دەیسەلمێنێت کە هێرشبەرێکی پلە یەکە و زۆرینەی یانە زەبەلاحەکان چاویان بڕیوەتە تواناکانی.

ڕادیۆ کەتەلۆنیا ئاماژەی کردووە، ڕایۆلای ناسراو بە ڕێوی گواستنەوەکان چاوەڕوانی هەڵبژاردنی خوان لاپۆرتا یاخود ڤیکتۆر فۆنتە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنە، لەدوای کۆتاییهاتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵیاندا پێکدەهێنێت و پێشنیازی گواستنەوەی گۆڵکارە زەبەلاحەکەی نەرویجیان بۆ دەکات.

بابەتی پێشتر

هەڵبژاردەی ئەمریکا لە مۆندیالی تۆپی دەست کشایەوە

بابەتی دواتر

هۆکاری توڕەیی زێدان لە ڤینیسیۆز ئاشکرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share