بریکاری دێمبیلی: بەردەوامبوونی عوسمان لە بارسا ئاڵۆزبووە

لێپرسراوی کارەکانی عوسمان دێمبیلیی فەرەنسی جەخت لەوە دەکاتەوە، بەردەوامبوونی یاریزانەکە لە خوولی ئیسپانیا ئاڵۆزبووە.

مووسا سیسۆکۆ، لێپرسراوی کارەکانی ئەستێرەی فەرەنسی عوسمان دێمبیلی، لەبارەی داهاتووی هێرشبەرە ڕەشئەسمەرەکە لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە گفتوگۆیکردووە، گفتوگۆکانیش دەرئەنجامی باشیان نەبووە.

سیسۆکۆ بە سەرچاوە کەتەلۆنییەکانی ڕاگەیاندووە، “لە ئێستادا عوسمان دێمبیلی سەرنجی خستەووەتەسەر چالاکییەکانی یانەی بەرشەلۆنە، بڕیاریداوە یارمەتی تیمەکەی بدات، بەڵام پرسی مانەوەی لەگەڵ بەرشلۆنە ئاسان نییە و زۆر ئاڵۆزبووە”.

تێبینیدەکرێت دوای دەستبەکاربوونی چاڤی لە یانەی بەرشلۆنە، دێمبیلی ئاستی زۆر باش پێشکەشدەکات و کێشە تایبەتییەکانی چارەسەربوون، بۆیە زۆرینەی سەرچاوەکان پێیانوایە لە کۆتاییدا لە یانە کەتەلۆنییەکە بەردەوامدەبێت.

بابەتی پێشتر

مان سیتی بە مووچەی خەیاڵی هالاندی قایلکردووە

بابەتی دواتر

ساڵنامەی ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شۆفێری دەگۆڕدرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share