باڵۆن دۆری 2022 بە کێ دەدرێت و کەی ئەنجام دەدرێت؟

گۆڤاری “فرانس فووت بۆڵ”ی فەرەنسی، لە هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، وادەی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی ئاشکرا کرد.

گۆڤارە بەناوبانگەکەی فەرەنسا و جیهان کە ساڵانە خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی بۆ باشترین یاریزانی جیهان تەرخان دەکات، پشتڕاستی کردەوە، براوەی باڵۆن دۆری ئەمساڵ لە 17ی تشرینی یەکەمی 2022 ڕادەگەیەنرێت.

“فرانس فووت بۆڵ” ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لە 12ی ئابی 2022 ناوی کاندیدەکان بۆ پێگەی باشترینی جیهان ڕادەگەیەنرێت، خەڵاتەکەش لەم وەرزەدا دەبەخشرێتە ئەو یاریزانەی لە مانگی ئابی 2021وە تاوەکو تەمووزی 2022 باشترین ئاست و ئەنجامی تۆمار کردووە، واتە ناسناوی مۆندیال ناگرێتەوە.

بە بۆچوونی میدیاکان، پاڵێوراوە سەرەکییەکان بریتین لە کەریم بنزیمە (ڕیاڵ مەدرید)، محەممەد سەڵاح (لیڤەرپوڵ)، سادیۆ مانێ (لیڤەرپوڵ)، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی (بایرن میونشن).

بابەتی پێشتر

مستەفا چاوڕەش: خەڵك چاوی لە هەنگاوەكانی یەكێتی و پارتییە دەبێت پەیوەندییەكانیان ئاساییبكەنەوە

بابەتی دواتر

پاداشتی كارمەندانی كۆمسیۆن خەرجدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆخی مۆدریچ بە چی دەگات؟

پێش یارییە نێودەوڵەتییەکان ئەنچیلۆتی و مۆدریچ کۆبونەوەیەکی فراوانیان ئەنجامدا. ئەنچیلۆتی بە مۆدریچی وتوە تۆ یاریزانێکی گرنگی ئێمەیت، پێویستمان…
Total
0
Share