بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لێخۆشبوونی 20%ی سزاکانی هاتوچۆ تاوەکو 30ی ئەیلول بەردەوامی دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە باسی لەوەشکردووە، ئاماژە بە بڕیاری ژمارە 248 لە 27/3/2024ی ئەنجوومەنی وەزیران کە ئەو وادەیەی دیاریکردووە، تاوەکو ئەو کاتە بەردەوامی دەبێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو لێخۆشبوونە سەرجەمی سزا کۆنەکان و بەردەوامەکانی هاتوچۆ دەگرێتەوە.