بریكاری وەزارەتی ناوخۆ: لە بڕیارەكانماندا ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان لەبەرچاو دەگرین

كۆبوونەوەی چەتۆ ساڵح لەگەڵ بەرپرسانی باشماخ

بریكاری وەزارەتی ناوخۆ لە دیدارێكیدا لەگەڵ دامودەزگا و نوێنەرانى لایەنە پەیوەندیدارەكان لە دەروازەى نێودەوڵەتىی باشماخ، ڕایگەیاند، “هەركەس كێشە و ئاستەنگ دروست بكات ڕوبەڕووى یاسای دەكەینەوە”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی تشرینی یەكەم چەتۆ ساڵح، بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و فەرماندەی لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی و بەڕێوەبەری كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ و بەرێوبەری پۆلیسی پێنجوێن و سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە باشماخ لەگەڵ ئەنجومەنی شۆفێرانی دەروازەكە كۆبووەتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە كۆبوونەوەكەدا، بەوردى كێشەكانى شۆفێرانى ئۆتۆمبێلى (تاك و بارهەڵگرى گەورە) گفتوگۆى لەسەر كرا و دواتر ڕێوشوێنى پێویست بۆ چارەسەركردنیان دیاریكرا، لاى خۆشیەوە، بریكارى وەزارەتى ناوخۆ ئاماژەی بەوەكردووە، “لە هەموو هەنگاو و بڕیارەكانماندا بەرژەوەندیى گشتى و ژیان و گوزەرانى ئێوەى شۆفێران و هاوڵاتییان لەبەرچاو دەگرین”.

چەتۆ ساڵح ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ڕێگا بەهیچ كەس نادەین لە دەرەوەى یاسا و ڕێوشوێنى كارگێڕى، دەستوەردان لە كاروبارى دەروازە سنورییەكان بكات، دەروازەى باشماخ-یش بەپێی یاسا و بەڕێككەوتن و هەماهەنگی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران كارەكانى ڕێكخراوە و بەرێوەدەبرێت، بۆیە هەركەس كێشە و ئاستەنگ دروست بكات ڕوبەڕووى یاسای دەكەینەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسوکاری منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم ئاگاداردەکرێنەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گشتیی‌ چاودێری ‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایەتیی سلێمانی ئاگاداری کەسوکاری منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم دەکاتەوە سەردانیان بکەن بە مەبەستی پڕکردنەوەی…
Total
0
Share