بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی: ئامانجی ئێمە رێگریكردنە لە سەرپێچی نەك كۆكردنەوەی داهات

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت،”ئامانجی ئێمە رێگریكردنە لە سەرپێچی نەك كۆكردنەوەی داهات بۆ حكومەت”.

عەمید ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێمە لە پێناو سەلامەتیی هاوڵاتییاندا لەسەر شەقامەكانین و لە ئەركداین و نامانەوێت سزای هیچ كەسێك بدەین.

راشیگەیاند، لە ئێستادا ژمارەی قوربانییانی رووداوەكانی هاتوچۆ زیاترن لە قوربانییانی دەستی تیرۆر بۆیە ئەركی ئێمەیە هەموو رێوشوێنێك بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان بگیرینەبەر.

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی جەختیكردەوە وتی، “ئامانجی ئێمە رێگریكردنە لە سەرپێچی نەك كۆكردنەوەی داهات بۆ حكومەت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share