ڕانیە.. تەرمی گەنجێك گەیەندرایە نەخۆشخانە

بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕسکیلەکەی گیانی لەدەستداوە

تەرمی گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی ڕانیە و پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕسكیلەوە گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئازار بڵاویكردەوە، كاتژمێر 06:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک بەناوی (ی.س.م.) لەدایکبووی ساڵی 2002 و ڕەگەزی نێر و كە پیشەی خوێندکارە و دانیشتوی ڕانیە-یە گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی ڕانیە.

ئاشكراشیكرد، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، گەنجەکە لەسەر شەقامی سەرەکی نێوان ڕانیە – دەربەند بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕسکیلەکەی گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشداوە، دوای پشتڕاستکردنی مردنەکەی لەلایەن پزیشکەوە دواتر تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری و لەوێش دوای ئەنجامدانی پشکنین تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەوسەردەمە تێپەڕی لایەنێك بیەوێت بە سۆشیاڵ میدیا وڵاتێك بنیادبنێت و خەڵك چەواشە بكات

سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو سەردەمە تێپەڕی كەسێك یان لایەنێك بیەوێت بە سۆشیاڵ میدیا وڵاتێك بنیادبنێت و خەڵك…
زیاتر ببینە

كۆبوونەوە گرنگەكە ئەنجامدەدرێت
تایبەتە بە پەیڕەوكردنی پاكێجی خێزانی لە هێڵەكانی ئینتەرنێت

لەسەر پێشنیازەكانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن تایبەت بە پەیڕەوكردنی پاكێجی خێزانی، سبەینێ لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمان كۆبوونەوەیەك…
Total
0
Share