راگەیەندراوێك لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم سكۆلەرشیپی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە كۆریای باشوور رایدەگەیەنێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگاداردەكاتەوە كە وڵاتی كۆریای باشوور لە چوارچێوەی هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پلاندانان و سێنتەری لێكۆڵینەوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی كۆریای باشور (KDI School) چەند كورسییەكی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لەبوارەكانی سیاسەتی گشتی، سیاسەتی پەرەپێدان و بەڕێوەبردنی گشتی و خاوەندارێتیی فكری و سیاسەتی گەشەپێدان) لە زانكۆكانی وڵاتی كوریای باشوور تەرخانكردووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بۆ ئەم مەبەستە هەر كەسێك ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانكۆكانی كۆریای باشوور هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی تێبینیەكان دەتوانێت داواكاری لە ڕێگای لینكی هاوپێچ پێشكەش بە سەرچاوەی زەمالەكە بكات:

https://kdischool.ac.kr/menu.es?mid=a40202000000

مەرجەكان:

• پێشكەشكار دەبێت فەرمانبەر یاخود مامۆستا بێت لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم.

• پێشكەشكار دەبێت بە لایەنی كەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

• پێشكەشكار دەبێت كۆنمرەی بەكالۆریۆسی لە 65 كەمتر نەبێت بۆ خوێندنی ماستەر و كۆنمرەی ماستەری لە 70 كەمتر نەبێت بۆ خوێندنی دكتۆرا.

• ئاستی توانستی زمانی داواكراو لە بەرنامەیەك بۆ بەرنامەیەك جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشكەشكردن، تكایە تەواوی وردەكاریەكانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە كە داواكاری بۆ پێشكەشدەكەن.

• داواكار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ هەردوو بەرنامە پێشكەشبكات بۆ ماستەر پێویستە بەكالۆریۆس و ماستەرەكەی لە هەمان بوار بێت، بۆ دكتۆرا پێویستە ماستەر و دكتۆراكەی هەمان بوار بێت.

• كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن وەزارەتەكەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان.

• كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن كۆریای باشوور پشتگیریی دارایی دەكرێت.

– هەركەسێك ئەم مەرج و ڕێنمایانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دوا جار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.

– تكایە بۆ هەر پرسیارێك یان زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی زەمالەكە بكەن.

– دوا كات بۆ پێشكەشكردن و مەرجی زمان لە زانكۆیەك بۆ زانكۆیەكی تر یا لە بەرنامەیەك بۆ بەرنامەكەی تر جیاوازە، تكایە بەر لە پێشكەشكردن بە وردیی سەرنجی مەرج و رێنماییەكان بدەن.

بابەتی پێشتر

لەبارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە هاتوچۆ هۆشداری بە شۆفێران دەدات

بابەتی دواتر

روونكردنەوە لەبارەی نرخی گەشتی عومرە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share