سلێمانی.. لە یانەیەكی شەوانە شەڕەتەقە ڕوویدا و كوژراو و بریندارهەن

بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردنەوە لە یانەیەکی شەوانەی سلێمانی سێ کەس برینداربوون و کەسێکیش گیانیلەدەستدا.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمشەو لە ئەنجامی ڕووداوێكی شەڕەتەقە لەیانەیەکی شەوانە لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود سێ كەس برینداربوون و كەسێكیش گیانیلەدەستدا.

وتیشی، بریندارەكان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شار.

ڕوونیشیكردەوە، سەرجەم بریندارەکان و کوژراوەکەش بە فیشەک بووە.

هاوكات پەیامنێری ئێستا لە سلێمانی گواستیەوە، یانە شەوانەکە لە سەروو بەنزینخانەی بیناییە، لە نزیک بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی و تا ئێستاش لێكۆڵینەوە و بەدواداچون لەسەر ڕووداوەكە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوار پەرلەمانتاری عێراق لەبارەی موچەی فەرمانگە فیدراڵییەكانەوە ڕوونكردنەوەیەكیان بڵاوكردەوە

چوار پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق، ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی موچەی فەرمانبەران و كارمەندانی ڕەگەزنامە و بەنداوەكان و چەند فەرمانگەیەكی…
Total
0
Share