لەبارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە هاتوچۆ هۆشداری بە شۆفێران دەدات

هاتوچۆی گەرمیان هۆشداریی دەدات بەو شۆفێرانەی تابلۆی دواوەی ئۆتۆمبێلەکانیان لێدەکەنەوە تا کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی هاتوچۆ تۆماریان نەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، هەندێک حاڵەت پەیدابووە کە شوفێر تابلۆی دواوەی ئۆتۆمبێلەکانیان لێدەکەنەوە بۆ ئەوەی لە کامێرای تیژڕەوی تۆمار نەکرێن، هاوڵاتییانیش وێنەیان دەگرن بۆمان دەنێرن و ئێمەش رێوشوێنی یاسایی توندیان لەبەرامبەر دەگرینە بەر.

ئاشکراشیکرد، هەر شوفێرێک بەو حاڵەتەوە بگیرێت، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و سزایەکی دارایی توند دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هاتوچۆی راپەڕین: دیارنەمانی 750 ملیۆن دینار لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دوورە لە راستییەوە

بەڕێوەبەری هاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند، دزینی بڕی 750 ملیۆن دیناری داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لەلایەن کارمەندێکەوە دوورە لە راستییەوە. حەسەن کەلکانى…
Total
0
Share