نەرمین مەعروف: بۆ مانگەكانی داهاتوو بەغداد لە 598 ملیار دینارەكە زیاتر بۆ هەرێم دەنێرێت

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ناردنی ئەو 598 ملیار دینارە بۆ مووچەی فەرمانبەران لەسەر بنەمای یەك لەسەر 12ی بودجەی ساڵی 2021 بووە و تائێستا كار بە رێنمایی و یاسای بودجەی نوێ نەكراوە.

راشیگەیاند، دەبێت پاكتاوی دارایی حەوت مانگی یەكەمی ئەمساڵ لە نێوان هەرێم و بەغداد بكرێت و یاسای بودجە جێبەجێبكرێت که بۆ مانگەكانی داهاتوو بەغداد لەو 598 ملیار دینارە زیاتر بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت، جگەلەوەش بەپێی بڕگەكانی یاسای بودجەی كە تایبەتن بە هەرێم دەبێت رێنمایی بۆ دەربكرێت پەیوەست بە داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە.

ئاشكراشیكرد، لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراقدا وتی، “لیژنەیەكی هاوبەش لە نێوان هەرێم و بەغداد پێكهێندراوە بۆ یەكلاكردنەوەی بابەتی داهاتی نانەوتی هەرێم و مۆڵەتی یەك مانگیان هەیە و ئەو لیژنەیە دەبێت ئەو گرفتانە یەكلابكەنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەگەڵ دۆستانمان لە بەغداد لەبارەی سەرچاوەكانی وزە گفتوگۆ دەكەین و هەوڵدەدەین پێكەوە بە تێڕوانینێكی نوێوە كاربكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەدرێژەی دیدارەكانیدا لە واشنتن، لەگەڵ كیمبەرلی هارینگتۆن، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری خانەنشینیی هەرێم بۆ ئێستا:
مامەڵەی خانەنشینان بە ئەلیكترۆنی دەكرێت

بەڕێوەبەری خانەنشینیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، مامەڵەی خانەنشینان بە ئەلیكترۆنی دەكرێت، جەختیشدەكاتەوە بەو هەنگاوە مامەڵەی خانەنشینان زووتر ڕاییدەكرێت و وردەكارییەكەی…
Total
0
Share