رووداوێکی سەختی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە

کەمێک لەمەوبەر رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر شەقامی 60 مەتری هەولێر روویدا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان کەسێک گیانیلەدەستداوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی هیۆندای ئەلێنترا و نیسان تاکسی روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە.

وتیشی، بە وتەی شایەتحاڵەکان ئۆتۆمبێلە هیۆنداکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە تاکسییەکەدا کێشاوە جگە لەزیانە گیانییەکان زیانێکی ماددی زۆریشی لێکەوتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: زۆر دڵگرانین بە شەهیدبوونی دوو کارمەندی هێزەکانی ئاسایش

بابەتی دواتر

ئاسایشی هەرێم: ئەنجامدەرانی تاوانەکەی ئەمڕۆ سەر بە داعشن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share