قوباد تاڵەبانی: زۆر دڵگرانین بە شەهیدبوونی دوو کارمەندی هێزەکانی ئاسایش

قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا رایگەیاند، زۆر دڵگرانن بە شەهیدبوونی دوو کارمەندی هێزەکانی ئاسایش و جەختیشدەکاتەوە، هێزە ئەمنییەکانمان بە هەموو تواناوە لەهەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارەکان.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە پەیامێکدا رایگەیاند، زۆر دڵگرانین بە شەهیدبوونی دوو کارمەندی هێزەکانی ئاسایش کە لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکدا لە ناوچەی قەرەداغ لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کراونەتە ئامانج، هاوخەمی لەگەڵ خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزیان و هەموو هەڤاڵانیان لە هێزەکانی ئاسایش دەردەبڕین.

ئاشکراشیکرد، لە دوای رووداوەکەوە هێزە ئەمنییەکانمان بە هەموو تواناوە لەهەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارەکان و بەردەوامیش دەبن تا ئەو کاتەی ئەم گروپە چەکدارە لە یاسادەرچووەوە رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشەوا هەورامانی: دوای چەندین ساڵ حوکمڕانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم پلانی خۆی لە هەموو کوردستان جێبەجێدەکات و بۆیەکەمین جار دوای چەندین…
Total
0
Share