بەغداد رەزامەندی لەسەر داوایەكی هەرێم دەربڕی

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر داوایەكی هەرێمی كوردستان تایبەت بە هەمواركردنەوەی یاسای دەروازە سنوورییەكان دەربڕی كە بتوانرێت لەو رێگایە پەیوەندی و هەماهەنگییەكان زیاتر بێت.

رۆژی یەكشەممەی رابردوو شاندێكی هەرێم بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر سیاسەتی گومرگی عێراق و هەرێمی كوردستان و هەمواركردنەوەی یاسای دەروازە سنووریەكان سەردانی بەغدادیان كرد و چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.

ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، داوای هەمواركردنەوەی یاسای دەروازە سنوورییەكانمان كردووە كە پێمانوایە ئەو یاسایەی ئێستا كاری پێدەكرێت دەسەڵاتی زۆری داوەتە سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان و دەمانەوێت بە شێوەیەك هەمواربكرێتەوە كە پەیوەندییەكەمان رێكبخاتەوە و لە رووی یاسایی و كارگێڕییشەوە گرفت دروستدەكات.

ئاشكراشیكراد، بەرپرسانی حكومەتی عێراق لە دواكۆبوونەوەدا رەزامەندییان لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای دەروازە سنوورییەكان دەربڕیوە بە شێوەیەك ئامادەبكرێت و هەمواربكرێتەوە كە رەزامەندی هەردوولای لەسەر بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ژینگەی عێراق: ئەو جۆرە پلاستیکە قەدەغە دەکەین کە یەکجار بەکاردەهێندرێت

وەزارەتی ژینگەی عێراق، رایگەیاند، ئەو جۆرە پلاستیکە قەدەغە دەکەین کە یەکجار بەکاردەهێندرێت. وەزارەتی ژینگەی عێراق، رایگەیاند، پێویستە خۆراک،…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەفسەران و پلە باڵاکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت وەک یەک تیم کاربکەن

بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل گەڕایەوە بۆ ئەرکەکەی وەک وەزیری پێشمەرگە. بەبۆنەی گەڕاندنەوەی…
Total
0
Share