پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە چەند ژنێک کردبوو دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لەچەند ژنێک كردبوو”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە چاودێری خرایە سەر كەسێك بەگومانی ئەوەی كە لەڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەت لە ژنان دەكات، پاش لێكۆڵینەوەكان و تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن یەکێک لە ژنەکانەوە كە لەبەرامبەر پێدانی بڕێك پارە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی لێكردووە، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، هەروەها دەست بەسەر مۆبایلی تایبەتی تۆمەتباردا گیرا.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، ئێستا تۆمەتبار لەدایكبووی 1974 بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 2 لەیاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیکردن راگیراوەو دانی ناوە بەوەدا کە لەژێر ناوی ئەنجامدانی هاوسەرگیریی پەیوەندی لەگەڵ چەند ژنێک دروستكردووە و هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی لێكردون، ئەگەر پارەو ئاڵتونی نەدەنێ‌.

 

 

بابەتی پێشتر

سوننەکان دوا هەڵوێستیان لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەرزە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share