داعش هێرشێكی بۆسەر باشووری كەركوك ئەنجامدا

هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق

شەوی ڕابردوو ژمارەیەك چەكداری داعش هێرشێكیان بۆسەر ناحیەی ڕیاز لە كەركوك ئەنجامدا.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە كەركوك ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش هێرشێكیان بۆسەر هێزەكانی لیوای 11ی فیرقەی سێی پۆلیسی فیدڕاڵی لە سنووری ناحیەی ڕیاز لە باشووری كەركوك ئەنجامدا.

وتیشی، “لە ئاكامی هێرشەكەدا کارمەندێکی هەواڵگری بەناوی (عودەی بەسڕاوی) كوژرا”.

لە 27ی حوزەیرانی ڕابردووش چەكدارانی داعش هێرشیان كردەسەر خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی فیدڕاڵی لە ناحیەی ڕیاز و دواتریش بۆمبێكی چێندراویان تەقاندەوە.

ئەوكات سەرچاوەكان ئاشكرایانكرد، هێرشەكە بووەتە هۆی كوژرانی پۆلیسێك و برینداربوونی دووانی دیكە.

بابەتی پێشتر

فەیسبوک چەند پەیجێکی سەر بە لاهور شێخ جەنگی دادەخات

بابەتی دواتر

ڕاپۆرتێكی فەرمیی عێراق.. لە دوو ساڵدا ئاوی دیجلە و فوڕات 200% كەمیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share