کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی زیاتر بەرزدەبێتەوە و خۆڵبارین دەبێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پلەی گەرمی زیاتر بەرزدەبێتەوە و لە باشوورى هەرێم و ناوچەکانى گەرمیان خۆڵبارین دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەسناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە باشوورى هەرێم و ناوچەکانى گەرمیان، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ بەرزدەبێتەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، سبەی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت ، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 41

سلێمانی : 37

دهۆک : 38

کەرکوک : 42

هەڵەبجە : 40

زاخۆ : 40

سۆران : 38

حاجی ئۆمەران : 25

گەرمیان : 44

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکاری هاوتانەکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازیی هەرێم لەگەڵ عێراق ئاشکراکرا

عەزیز عەلی، بەرێوەبەری خانەنشینی سەربازیی سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە ئاگادارکراینەوە کە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی بۆ مانگی…
Total
0
Share