فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دوبەی قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەی جیهانە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دوبەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد، کە 44.9 ملیۆن گەشتیار بە فڕۆکەخانەکەدا تێپەڕیوون، بەمەش قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەی جیهانە بۆ گەشتە نێودەوڵەتییەکان.

ئامارەکان ئەمڕۆ چوارشەممە راگەیەندران لەدوای قازانجێکی ساڵانەی ریکۆردشکێن بۆ کۆمپانیای گواستنەوەی دوور مەودای ئیمارات کە فڕۆکەخانەی ناسراو بە DXB هۆم ناوی دەبرێت.

ئەم ئامارەی فڕۆکەخانەکە لە کاتێکدایە، دەسەڵاتدارانی دوبەی دەیانەوێت لە دەیەی داهاتوودا گەشتەکان بگوازنەوە بۆ فڕۆکەخانە نوێیەکەیان کە سەرقاڵی دروستکردنین بە بەهای 35 ملیار دۆلار.

ئێستا دوبەی تەنها شوێنێک نییە، گەشتیار بۆ سەردانی رووی لێبکات، بەڵکو نێوەندێکە لە رێگەیەوە گەشتیار گەشتدەکات بۆ وڵاتانی دیکەش.

پۆڵ گریفیتس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فڕۆکەخانەکانی دوبەی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەدای ریکۆردشکێن لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا تیشکدەخاتە سەر گرنگی ستراتیژیمان وەک ناوەندێکی فڕۆکەوانی جیهانی.

وتیشی، “دوبەی لە پێشەنگی شارە جیهانییەکاندایە کاتێک باس لە راکێشانی بەهرەمەندان، بازرگانی و گەشتیاران دەکرێت لە سەرانسەری جیهانەوە و ئێمە شانازی دەکەین کە دەروازەی شارەکە بین.”

فڕۆکەخانەکە لە ساڵی 2018دا 89.1 ملیۆن سەرنشینی هەبووە، ئەمەش قەرەباڵغترین ساڵی پێش پەتای کۆرۆنا بووە، دواتریش لە ساڵی 2022دا 66 ملیۆن سەرنشین و لە ساڵی 2023دا 86 ملیۆن و 900 هەزار سەرنشین تێپەڕیون.

بابەتی پێشتر

کاتی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین بۆ عێراق راگەیەندرا

بابەتی دواتر

سوننەکان دوا هەڵوێستیان لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share