ئامۆژگاری بۆ دایکان بۆ بەهێزکردنی کەسایەتیی منداڵە پێنج ساڵەکەت

ئەگەر تێبینیی کەسایەتیی منداڵەکەت بکەیت بەرلە تەمەنی پێنج ساڵی، کەسایەتییەکی فزولی هەیە کە دەیەوێت لە هەموو شتەکانی دەوروبەری تێبگات و نهێنییەکان بزانێت، دەکرێت ئەم کەسایەتییە دوای ئەو تەمەن بگۆڕێت، بەڵام چۆن دایکان دەتوانن لەو تەمەنە دیاریکراوەدا هەوڵی بەهێزکردنی کەسایەتیی منداڵەکەیان بدەن؟

لێرەدا چەند ئامۆژگارییەک دەدەین بە دایکان بۆ بەهێزکردنی کەسایەتیی منداڵەکانیان لە تەمەنی پێنج ساڵیدا:

باسکردن و ڕادەربڕین و کۆنترۆڵکردنی خۆی

لە تەمەنی سێ بۆ پێنج ساڵیدا منداڵ زیاتر توانای باسکردنی خۆی و ڕادەربڕینی هەیە، بۆیە منداڵ بەرلە قۆناغی چوونە قوتابخانە زیاتر توانای خۆ کۆنترۆڵکردنی هەیە، سەرەتای پشتبەستن بەخۆیان و کەمتر پشتبەستن بە دایک و باوک دەستپێدەکەن، منداڵان لەو تەمەنەدا فێردەبن چۆن دەتوانن خۆیان کۆنترۆڵی خۆیان بکەن کاتێک ڕووبەڕووی ترس، هەڵچوون و هەراسانکردن دەبنەوە، فێردەبن زیاتر ئارامبن و کەمتر هەڵچوونی سۆزدارییان هەبێت.

بەرلە قۆناغی قوتابخانە منداڵان متمانەبوونیان بە خۆیان بونیاددەنێن، توانای وەرگرتنی ئەزموون و شارەزاییان هەیە لە چۆنێتیی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوانی دیکە.

لەدوای تەمەنی پێنج ساڵییەوە منداڵ زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ پشتبەستن بە دایک و باوک تێدەگەن لەوەی هەندێک پێداویستیی زۆر هەن بەبێ دایک و باوکیان ناتوانن بیکەن.

ڕێگاکانی بەهێزکردنی کەسایەتیی منداڵ لە تەمەنی پێنج ساڵیدا:

یەکەم: هەرگیز بەراوردی مەکە بە منداڵانی دیکە، هەر منداڵێک بۆ منداڵێکی دیکە کەسایەتیی جیاوازیان هەیە، تەنانەت ئەم جیاوازییە لەنێوان خوشک و براکانیشدا هەن بۆیە منداڵەکەت بە ڕێگای جیاواز و تایبەت بە خۆی گەشەپێبدە.

دووەم: هانی منداڵەکەت بدە بۆ یاریکردن لەگەڵ هاوتەمەنەکانی ئەمە کاریگەریی ئەرێنیی زۆری هەیە لەسەر گەشەی جەستەیی، ژیری و سۆزداری، فێردەبێت کار بە کۆمەڵ بکات، ئیدارەی کێشە و ناکۆکییەکان بکات، پەرە بە خەیاڵەکانی بدات، هەروەها هەوڵدەدات هەستێت بەڕۆڵی جیاواز، کاتێک منداڵ یاریدەکات فێری بڕیاردان دەبێت، فێردەبن بەرگری لەخۆیان بکەن، فێری داهێنان، دۆزینەوە و سەرکردایەتیکردن دەبن.

سێیەم: دوورکەوەرەوە لە دەستێوەردان، لێگەڕێ منداڵ خۆی پەرە بەکەسایەتیی خۆی بدات بەبێئەوەی دەستوەردان لە بۆچوونەکانیاندا بکەیت، هەرگیز بەر لە چوونە قوتابخانە وشەی شەرمەزارکەر، سۆزداری، کەمکردنەوە و توڕەیی بەکارمەهێنە.

چوارەم: ببە بە پێشەنگی، منداڵەکەت لەم تەمەنەدا چاوتلێدەکات، ئەمە وادەکات کاربکەیت بۆ هاوبەشیپێکردنی و ئارامگرتن.

پێنجەم: لێگەڕێ با منداڵەکەت وەک سروشتی خۆی بێت نەک هاوشێوەیەکی تۆ، دەکرێت فێری بکەیت کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی، وردبین، هێمن بێت، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە لێگەڕێی منداڵەکەت سروشتی خۆی بێت، وابکەیت بە رێگای خۆی مامەڵە لەگەڵ هاوڕێکانی بکات.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. کارمەندان و شۆفێرانی فریاکەوتنی خێرا مانگرتنیان ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

سەرجەم تیمە فریاگوزارییەكانی تەندروستیی سلێمانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share