حەسان عەزاوی و محەمەد عەزاوی، دوو برای دووانەی بە نەتەوە عەرەبن و پێكەوە لە سلێمانی کاری رۆژنامەوانی دەکەن. ساڵانە لەگەڵ خستنەبازاڕی ئایفۆنی نوێ بەشداری دەکەن و لەگەڵ نەوە جیاوازەکانی ئایفۆندا ئەم جۆرە وێنەیە دەگرن.
لە ساڵانی رابردوودا، وێنەکانی حەسان و محەمەد بە سۆشیاڵ میدیادا بڵاودەبووەوە و وەک نیشانەیەکی جیاوازی نێوان نەوە جیاوازەکانی ئایفۆن باسی لێوە دەکرا، کە دوو برا دوانەکە چەندێک جیاوازییان هەیە، نەوەکانی ئایفۆنیش هەر ئەوەندە.
حەسان عەزاوی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نە خۆی و نە براکەی نەوە نوێیەکەی ئایفۆنیان نەکڕیووە کە ئایفۆن 16یە، بەڵكو تەنها وەک یادکردنەوەیەک بۆ ساڵانی رابردوو، کە وێنەکەیان گرتووە، ئەمساڵیش ئەو کارەیان کردووە.
بابەتی پەیوەندیدار
ئیتاڵییەك لەجیاتی دەرمانی گەدە كۆكاین بە كچە پێنج ساڵانەكەی دەدات
دادگای ئیتاڵی لێكۆڵینەوەی لەگەڵ هاوڵاتییەكی وڵاتەكەدا دەستپێكرد دوای ئەوەی ماددەی هۆشبەری كۆكاین-ی بە كچە پێنج ساڵانەكەی داوە لەڕێی…
فەیسبووك چەندین پەیجی كوردستان و عێراق دادەخات
كۆمپانیای مێتا (فەیسبووك) چەندین ڕێكاری نوێ دەگرێتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەواڵی ساختە و چاوەڕواندەكرێت چەندین لاپەڕەی میدیایی دابخرێن. ناوەندی…
چەند زانیارییەكی سەرنجڕاكێش لەسەر كەشتیوانانی ئاسمانی
ژیان لە بۆشایی ئاسمان بە تەواوی جیاوازە لە ژیان لەسەر ڕووی زەوی، بەهۆی نەبوونی هێزی ڕاكێشان و كاریگەربوونی…
مادەیەکی ژەهراویی بکوژ لە ماسیی لە قتوونراودا هەیە
راپۆرتێک هۆشداریداوە لەوەی ئاستی جیوەی ژەهراوی لە ماسیی تونەی قوتوودا بەرزە و داواش دەکرێت خۆ بەدووربگیرێت لە خواردنی…